په‌روه‌رده‌ى سلێمانى: كه‌مكردنه‌وه‌ى پڕۆگرامی خوێندن پۆلی "نۆ"ـی بنەڕەتی ناگرێته‌وه
K24 - هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پەروەردەکەی ئاگادار دەکاتەوە و ده‌ڵێت: كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن، "پۆلی نۆی بنەڕەتی ناگرێته‌وه".
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى نوسراوێکی ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى "رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، پێنجوێن، شارباژێر، شاره‌زور، سه‌یدسادق، دوكان و قه‌ره‌داغ كردووە و تێیدا لەبارەی كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن ئاگاداری کردوونەتەوە.
لە نووسراوه‌که‌دا ئاگاداری کردوونەتەوە، كه "كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن، پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى ناگرێته‌وه و هیچ وانه‌یه‌كى پۆلى نۆیه‌م كورتناكرێته‌وە".
ماوەی چوار مانگ بوو پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەوام نەکرابووەوە، دواتر دەوامی فەرمی ناوەندەکانی خوێندنی وەرزی یەکەم لە پارێزگای سلێمانی لە 9/1/2024 دەستیپێکردەوە.
هەروەها تاوەکو ئێستا هەزار و 60 قوتابخانەی سەنتەری شاری سلێمانی کە دەکاتە زیاتر لە سەدا 75ـی کۆی گشتیی قوتابخانەکان، دەستیان بە دەوام کردووەتەوە و، دەرگاکانیان بەڕووی قوتابیاندا کردووەتەوە.