سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
په‌رله‌مانی عێراق تاووتوێی "ده‌ستدرێژییه‌كان"ی سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
به گوێره‌ی خشته‌ی كاری په‌رله‌مانی عێراق، كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ی سبه‌ی شه‌ممه10ـی شوباتی 2024، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی "ده‌ستدرێژییه‌كان" بۆسه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌به‌رامبه‌ر له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، شەوی (7ـی شوباتی 2024) لە بەغدا ئۆتۆمبێلێک لە هێرشێکی درۆنیدا لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغدا کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران کە دوو سەرکردەی کەتائیبی حزبووڵڵا بە ناوەکانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەرکان عەلیاوی لەنێو کوژراوەکاندان و دواتر حزبووڵڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیەی پشتڕاستکردەوە.
هه‌روه‌ها به‌ره‌بەیانی رۆژی 2024/02/03، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مەریكا له بنكه‌ی "تی-22"ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان له عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته وێرانكران.