جێفری دەیڤد سۆن: كورد به‌شێكی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكایه له‌ناوچه‌كه‌دا
K24 – هەولێر:
سه‌باره‌ت به گرنگی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ناوچه‌كه، شرۆڤەكاری سیاسی ده‌ڵێت، كورد به‌شێكی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا و تێكشاندنی داعشن له ناوچه‌كه‌دا.
ژەنەڕاڵ جێفری دەیڤد سۆن شرۆڤەكاری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و دڵسۆزییه‌ی كورد له ناوچه‌كه هه‌یه‌تی، له كه‌سی دیكه به‌دی ناكرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی كورد بكه‌ین، ده‌بینین گوشاره‌كان چه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و گه‌له زۆرن و چه‌نده پێویسته ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه.
ئه‌و شرۆڤەكاری سیاسییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هیواین ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه.
گوتیشی، به تێڕوانینی من، زۆر گرنگه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه.
پێشتریش محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی (ئه‌لحه‌ده‌س) رایگه‌یاندبوو، دوای هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر میلیشیا چه‌كداره‌كان له عێراق و سووریا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه.
جه‌ختیشیكردبووه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له گفتوگۆكانی گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له عێراق.