قەشە بێرنارد فریك قەشەی پەنابەران: پلانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا هه‌رگیز كاری پێناكرێت
K24 – هەولێر:
قەشەی پەنابەران لە کڵێسا‌ی پرۆتستانت لە بەرلین و براندبێرگ، له‌باره‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دوو ملیۆن په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانی پارته راستڕه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، هه‌رگیز كاری پێناكرێت و ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو نابن، چونكه ئه‌ڵمانیا پێشوازی له په‌نابه‌ران ده‌كات.
قەشە بێرنارد فریك قەشەی پەنابەران لە کڵێسا‌ی پرۆتستانت لە بەرلین و براندبێرگ به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پلانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌ڵمانیا سه‌ربگرێت، ئه‌مه كۆتایی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی كراوه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌شه‌یه گوتیشی: "هه‌وڵمانداوه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكه‌ین كه روو له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن".
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، سەدان هەزار کەس لە سەرتاسەری ئەڵمانیا، لە دژی پارت و هێزە راستڕەوە توندڕەوەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندان و ناڕەزاییه‌تییه‌كان، دوای ئاشکرابوونی کۆبونەوەیەکی نهێنی پارتی ئەلتەرناتیڤ و چەند سیاسیەکی راستڕەوی دیاری ئەڵمانیا هات کە باسیان لە پلانی دیپۆرتکردنەوەی دوو ملیۆن کەسی کۆچبەر کردبوو، تەنانەت ئەوانەش کە خاوەن رەگەزنامەی ئەڵمانین و پێشینەی کۆچبەرییان هەیە.