محه‌ممه‌د شاكر: سه‌رۆكوه‌زیران به روونی رایگه‌یاند كورد و فه‌ڵه‌ستنییه‌كان دوو گه‌لی به‌شخوراوی ناوچه‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران به روونی رایگه‌یاند كورد و فه‌ڵه‌ستنییه‌كان دوو گه‌لی به‌شخوراوی ناوچه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له گوتاره‌كه‌یدا له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كاندا سه‌رنجی خسته سه‌ر چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش، سه‌قامگیری سیاسی، سه‌قامگیری ئه‌منی، پێشخستنی ئابووری و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بوو.
محه‌ممه‌د شاكر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان له نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابووری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێگه‌یه‌كی گه‌وره و دیاری هه‌یه، بانگهێشتكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان كه لوتكه‌یه‌كی گرنگه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌ی كاریگه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، وڵاتانی جیهان به‌گشتی و وڵاتانی هه‌رێمی به‌تایبه‌تی نه‌خاسمه ئیمارات و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو، دڵنیان له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیی به‌هێزیان له‌گه‌ڵدا هه‌یه و بانگهێشتی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له بۆنه گه‌وره‌كان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران به روونی به سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی لوتكه‌كه‌ی رایگه‌یاند، كورد و فه‌ڵه‌ستنییه‌كان دوو گه‌لی به‌شخواری ناوچه‌كه‌ن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و به مافه‌كانیان بگه‌ن كه ته‌نانه‌ت په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیریان لێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان وتارێکی گرنگی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاراستەی هەموو سەرکردەکانی جیهان کرد و رایگەیاند، کورد داوایەکی رەوای هەیە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و تیشکی خستەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "من پێم وایە لێرەدا چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، کە هەموومان هەوڵی بۆ دەدەین، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە. ئەمانە پرسگەلێکی ئاڵۆزن، بەڵام چارەسەرکردنیشیان پێویستی بە رێبازێکی تایبەت بە هەر یەکێکیان هەیە".
لەبارەی رێزگرتن لە مافی گەلان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە روونی پەیامێکی ئاراستەی جیهان کرد و رایگەیاند: "گەلان چ لەسەر ئاستی تاک یانیش کۆمەڵ چاویان لە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. مافی چارەی خۆنووسین پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکە کە هاووڵاتی بتوانێت تێیدا بە ئاسوودەیی بژیت".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە کێشەی فەڵەستین کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێشتر رێز لە مافە بنچینەییەکانیان گیرابایە، نەهامەتییەکانی ئێستا رووینەدەدا، گوتیشی: دەکرێت هەمان پێناسە بۆ گەلی کوردیش بکرێت. ئێمەش داوایەکی رەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین. دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەرورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و رێگرن لە بەردەم دادپەروەی مێژوویی‌دا".