عەلی میرانی: لە کابینەی نۆیەم دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بووە

عەلی میرانی، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی
عەلی میرانی، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی

K24 - هەولێر

چاودێرێکی سیاسی باس لەوە دەکات، لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران، دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان بەهێزتر بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13-02-2024، عەلی میرانی، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی بە کوردستان24ـی راگەیاند، "بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان زۆر گرنگە. پێشتر دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان زۆر بەهێز نەبوو، بەڵام لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و بەتایبەت لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، دیپلۆماسییەتی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهێزتر بووە".

ئەو چاودێرە سیاسییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا لە هەموو روویەکەوە دژایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی توانیویەتی رووبەڕووی هەموو ئاستەنگییەکان ببێتەوە و لەسەر پێی خۆی بمێنێتەوە".

گوتیشی، "گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له‌ دووبه‌ی‌ گرنگ بوو و پێویست بوو له‌ پێگه‌یه‌كی وا به‌ خه‌ڵك بڵێین بۆچوونمان ده‌رباره‌ی جیهان و  پێویستی و مافه‌كانمان به‌مشێوه‌یه‌یه‌. سه‌رۆكوه‌زیران له‌ گوتاره‌كه‌یدا بوێرانه‌ ئاماژه‌ی به‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین كرد، كه‌ په‌یام بوو بۆ عێراق، وڵاته‌ ناوچه‌ییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".

عەلی میرانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، " هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كه‌ چاوتێڕینی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ رووی جوگرافیا و ئابووری و سه‌قامگیری له‌سه‌ره‌".

لوتکەی جیهانیی حکومەکەتان لە دووبەی دوێنێ دووشەممە، 12-02-2024، بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و 25 سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و نێردەی 85 رێکخراوی نێودەوڵەتی و 300 وەزیر و 120 شاندی حکومی دەستیپێکرد و، تا سبەی چوارشەممە، 14-02-2024 بەردەوام دەبێت.

لوتکەی ئەمجارەی حکومەتەکان لە دوبەی  لەژێرناوی (ئاییندەی داهاتووی حکومەتەکان) بەڕێوەدەچێت. تەوەری سەرەکی لوتکەکە گفتوگۆکردنە دەربارەی داهاتووی ئابووریی جیهان، پیشەسازی، ژیری دەستکرد، سیستەمی بانکی و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان گوتارێکی گرنگی پێشکەشکرد و هاوشانی سەرکردە جیهانییەکان و بڕیاربەدەستانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تیشکی خستەسەر کێشە و ئاڵنگارییە سیاسیی، ئابووریی، ئەمنی و ژینگەییەکانی ناوچەکە و جیهان.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە لوتکەیەکی جیهانی و لەسەر سەکۆیەک لەبەردەم سەرکردە و بڕیاربەدەستانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کە زوومی کامێرای راگەیاندنە جیهانییەکانیش بە گرنگییەوە رووماڵی ئەو رووداوە گرنگە دەکەن کە وڵاتی ئیمارات لەخۆی گرتووە، باسی ماف و داوای رەوای گەلی کورد و مەترسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پاراستنی ئەو دەستکەوت و پێشکەوتنە ئابوورییانەی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان بەدەستیهێناوە کرد.