ئێما نیکۆڵسن: ژووری بازرگانی هەولێر بووەتە نموونەیەک بۆ وڵاتان
K24 - هەولێر:
نێردەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەوڵ و سەرکەوتنەکانی ژووری بازرگانی هەولێر بەرز دەنرخێنێت، ده‌شڵێت ژووری بازرگانی هەولێر بووەتە نموونەیەک بۆ وڵاتانی دیکە.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) ئێما نیکۆڵسن، نێردەی بازرگانی سەرۆکوەزیرانی شانشینی یەکگرتووی بەرتیانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، لە کاتێکدا دەستخستنی سەرمایە و سەرکەوتن کارێکی پڕ ئالنگاری و سەختە، ژووری بازرگانی هەولێر توانیویەتی سەرکەوتووانە کارەکانی بەجێبگەیێنێت و ببێتە نموونەیەکیش بۆ وڵاتانی دیکە.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی سه‌ركه‌وتنن نه‌ك به ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو بۆ چه‌ندین وڵات و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جێگەی شانازییە بڵێم ژووری بازرگانی هەولێر یەکێکە لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا. ئێوە هەر لە سەرەتاوە بوون بە ئەندام.
ئێما نیکۆڵسن باسی له‌وه‌ش كرد، پیشه‌سازی بزنس كلیلی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر وڵات و هه‌رێمێكه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان له‌و بواره‌دا ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، هاوشان لەگەڵ سەرکەوتنی ئێوە، ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق و بەریتانیا بەیەکەوە و هاوتەریب سەرکەوتوو بووە. روونە ئێوە تیمێکی زۆر سەرکەوتوونە و هەموو بازرگانییەکانتان سەرکەوتوو بوونە.
نیکۆڵسن جه‌ختیشیكرده‌وه، بازرگانی دڵی سەرکەوتنی هەر کۆمەڵگە و وڵاتێکە. "ئێوە کەسانێکی سەرکەوتوون، نەک تەنیا لە کوردستان بەڵکو نموونەیەکیشن بۆ زۆرێک لە وڵاتانی دیکە. سەرکەوتنەکانتان لە هەولێر و تەواوی کوردستان دیارە."