شاندی هەرێم لە میونشن باسی مەترسی میلیشیاکان و درۆن و موشەکەکان دەکات

K24 – میونشن:

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشنە لە ئەڵمانیا،  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی بەشدارن و بڕیارە ژمارەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای جیهانی ئەنجام بدات.

سەرۆکی هەرێم تێڕوانین و روانگەی چارەخوازانەی هەرێمی کوردستان بۆ ململانێ سیاسییەکان باس دەکات.

هەروەها مەترسی هەڕەشەکانی تیرۆر و میلیشیا چەکدارەکان و قەیرانە مرۆییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەخاتەڕوو.

کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەساڵی 1963 دامەزراوە و ئەم کۆنفرانسە سەکۆیەکە بۆ وتووێژی کراوەی سەرکردە و بەرپرسی باڵای وڵاتان لەسەر ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی جیهان. ئەمساڵ یادی 60 ساڵەی کۆنفرانسەکەش دەکرێتەوە .