میدیاكانی رووسیا: ئەلێكسی ناڤاڵنی سهركردهی بەرھەڵستكاری رووسی گیانی لهدهستدا
K24 – ھەولێر:
ئاژانسه ههواڵییهكانی رووسیا ئاماژه به گیانلهدهستدانی سهركردهی ئۆپۆزسیۆنی رووسی دهكهن لهناو زیندادا، كه ماوهی چهند ساڵێكه لهلایهن دهسهڵاتدارانی رووسیاوه زیندانی كراوه.
ئهمڕۆ (ههینی 16ـی شوباتی 2024) ئاژانسه ههواڵییهكانی رووسیا بڵاویان كردهوه، ئەلێكسی ناڤاڵنی، سهركردهی بەرھەڵستكاری رووسی لهناو زینداندا گیانی لهدهستداوه.
رۆژی 2ـی شوباتی 2021، دادگایەكی مۆسكۆ، حوكمی سێ ساڵ و نیو زیندانیكردن لەگەڵ جێبەجێكردنی بەسەر بەرھەڵستكاری رووسیایی "ئەلێكسی ناڤالنی"دا سەپاند، لە دۆسیەی گەندەڵی، كە پێشتر حوكمی لەسەر درابوو، به وهستاندنی جێبەجێكردنهكه.
حوكمەكە لەسەر داوای دەستەی فیدراڵی رووسیا بوو بۆ جێبەجێكردنی سزاكان، دوای ئەوەی جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی ناڤاڵنی "چەندین جار سەرپێچیی كردووە و بەشێوەیەكی بەرنامەكراوە" لە مەرجەكانی جێبەجێنەكردنی حوكمەكە. تەنانەت پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ئەڵمانیا لە ھاوینی 2020، بەبێ ھیچ پاساوێكی لەبار پێشكەش بكات.
نوێنەری دەستەی جێبەجێكردنی سزاكان رایگەیاند، ناڤاڵنی لەوەتەی حوكمی جێبەجێنەكراوی پێش شەش ساڵ وەرگرتووە، 60 جار سەرپێچی سیستەمی گشتیی كردووە.
دەستەكە داوایكرد، حوكمەكە لە جێبەجێنەكردن ببێتە جێبەجێكردنی زیندانیكردن بە سێ ساڵ و نیو، ئەمە جگە لە سزادانی بە گوژمەی 500 ھەزار رۆبل (نزیكەی 6.6 ھەزار دۆلار).
دادگاییكردنەكە لەناو گرتنەبەری رێوشوێنێكی ئەمنی توند لە شەقامەكانی دەوروبەری دادگایەكە بەڕێوەچوو و پۆلیس ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی لایەنگری ناڤالنی دەستگیركرد.
ژمارەیەك لە نوێنەرانی باڵیۆزخانەكانی بیانی لە بارەگای دادگاكەدا ئامادەبوون و رووسیا ئەمەی بە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆیی رووسیا وەسفكرد.
ناڤاڵنی لە فڕۆكەخانەی مۆسكۆ لە 17 كانوونی دووەمی 2021 دەستگیركرا، كاتێك لە بەرلینەوە دەھاتەوە دوای ئەوەی چارەسەری وەرگرت، پاش ئەوە لە ئابی 2020ـدا ژەھرخوارد كرا.
دوای دەستگیركردنی ناڤاڵنی لایەنگرانی لە زۆربەی شارەكانی رووسیا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و بە ھەزاران كەس لە لایەنگرانی لەسەرتاسەری رووسیا دەستگیركراون.