میونشن.. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له میونشن له‌گه‌ڵ گه‌وره ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه و باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17ـی شوباتی 2024) له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئامۆس هۆکستا‌ين، گه‌وره ڕاوێژكارى جۆ بايدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان، كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و هاريكاريى وزه و وه‌به‌رهێناندا، دوايين ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌مباره‌يه‌وه، باس كران.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هۆكستاين باسى له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ريكا به بايه‌خ و گرنگييه‌وه ده‌ڕوانێته ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌خوازێت له كه‌رته‌كانى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا، بره‌و به ده‌رفه‌ته‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيرى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ديپلۆماتكاران له عێراق و كاريگه‌ريى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميونشن له‌گه‌ڵ ستێفان سێجوورنێ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئه‌گه‌رى فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، مه‌ترسييه بۆ سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى و هاوڕا بوون له‌وه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه بدرێت و بارى مرۆيى له غه‌ززه و گه‌ياندنى يارمه‌تى بۆ لێقه‌وماوان، له‌به‌رچاو بگيرێت.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانينى بۆ دۆستايه‌تى و په‌يوه‌نديى دێرينى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ستايشى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن ده‌ربڕى. لاى خۆيه‌وه سێجوورنێ دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبووه‌وه، بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، رۆژی پێنجشه‌ممه (15ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاسايش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
هەروەها بڕیارە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان گفتوگۆ بکات.