سوپای رووسیا كۆنترۆڵی شاری ئه‌ڤدییڤكای رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌كات
K24 – هەولێر:
رووسیا كۆنترۆڵی شاری ئه‌ڤدییڤكای رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ده‌كات و پوتنیش به‌مبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیا رووسییه‌كان، ئه‌مشه‌و سوپای رووسیا دوای چه‌ندین مانگ له شه‌ڕ و ئاڵۆزی، شاری ئه‌ڤدییڤكای له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ كرد.
پوتن له میانه‌ی په‌یامێكی پیرۆزبایی كه ئاراسته‌ی سوپای رووسیای كردبوو، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به "سه‌ركه‌وتنی گرنگ" وه‌سفكرد.
له‌مباره‌یه‌وه دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ڤلادیمێر پوتن گوێی له راپۆرتی وه‌زیری به‌رگری سێرگی شویگۆ تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی شاری ئه‌ڤدییڤكا گرت و پیرۆزبایی له سوپا و شه‌ڕكه‌رانی وڵاته‌كه‌ی كرد.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.