لویس سوارێز نهێنییەک لەسەر ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

لویس سوارێز
لویس سوارێز

لویس سوارێز ئەستێرەی ئۆرۆگوایی لە ساڵی 2014 زۆر نزیک بووە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات، دوای ساڵانێک سوارێز لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی "لا میسا" باسی ئەو کاتە دەکات و راستییەکە ئاشکرا دەکات.

لویس سوارێز دەڵێت: "بەر لە جامی جیهانی 2014 لەگەڵ ریاڵ مەدرید لە گفتوگۆدابووین، ریاڵ مەدرید دەیویست گرێبەستم لەگەڵ بکات و هەموو شتێک بە ئاراستەیەکی راست دەڕۆیشت، ریاڵ مەدرید ئەو کاتە دەیویست کەریم بێنزێما بە یانەی ئارسێناڵ بدات"

سوارێز هێما بۆ ئەوەش دەکات: "ئەوکاتەی جامی جیهانی 2014 دەستیپێکرد، بارسێلۆنا هاتە نێو کێبرکێیەکە، ئەوەش روونە من بارسێلۆنام هەڵبژارد".
یاریزانەکەی پێشووی بارسێلۆنا دەشڵێت: "گرنگیپێدانەکەی ریاڵ مەدرید کەم بووەوە دوای ئەوەی بارسێلۆنا هاتە نێو رکابەرییەکە، بەڵام لە کۆتاییدا بارسێلۆنام هەڵبژارد چونکە خەونم یاریکردن بوو لەم یانەیە".

لویس سوارێز گەیشتە بارسێلۆنا و سێکوچکەیەکی لەگەڵ مێسی و نێیمار دروست کرد، بێنزێماش بۆ ساڵانێک لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەردەوام بوو، لە کۆتاییدا بێنزێما وەرزی رابردوو یانەکەی بەرەو ئیتیحادی سعوودی جێهێشت، ئێستاش لویس سوارێز لە یانەی ئینتەر مەیامی بە تەنیشت مێسییەوە یاریی دەکات.