باپیر كامه‌لا: عێراق مامه‌ڵه‌یه‌كی ده‌ستووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌رده‌م له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكومه‌تی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جێندای وڵاتێكی هه‌رێمی، مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكات. ده‌شڵێت، نه‌ده‌بوو هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی قبووڵ بكات
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی شوباتی 2024) باپیر كامه‌لا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌رده‌م له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی هه‌ڵه بوو و نیشانه‌ی پرسیاری خسته سه‌ر خودی داگا و ئه‌ركه‌كانی له عێراق.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌رده‌م له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نه‌ده‌بوو هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی قبووڵ بكات. گوتیشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ند فراكسیۆنێك ئه‌و بابه‌ته‌ی تاوتوێ كردووه.
باپیر كامه‌لا باسی له‌وه‌ش كرد، حكومه‌تی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جێندای وڵاتێكی هه‌رێمی، مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكات.
ناونراو روونیشیكرده‌وه، دادگای فیدڕاڵی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت كه ئامانج لێی بێشه‌رعیه‌تكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و مه‌به‌ستیانه له‌و رێگه‌یه‌وه قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له قاڵب بده‌ن و بچووكی بكه‌نه‌وه.
جه‌ختیشكرده‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵییان قبووڵ نه‌كردبا، زنجیره بڕیارێكی دیكه‌یشی به‌دوادا نه‌ده‌هات.