ئەمەریکا: سەرکردەیەکی باندی 'یاکوزا' کەرەستەی ئەتۆمی لە میانمار بەقاچاخ بردووە

K24 - هەولێر

دوێنێ چوارشەممە، دەسەڵاتی دادوەری ئەمەریکا رایگەیاند، سەرکردەیەکی باندی مافیایی یاکوزای ژاپۆنی بە تۆمەتی قاچاخبردنی کەرەستەی ئەتۆمی لە میانمارەوە تۆمەتبار کراوە.

تاکیشی ئێبیساوا کە بە "سەرکردەی باندی تاوانە رێکخراوەکانی یاکوزا" ناودەبرێت، تۆمەتبار کراوە بە هەوڵدان بۆ فرۆشتنەوەی ئەو کەرەستانە بە مەبەستی دابینکردنی دارایی بۆ کڕینی چەکی نایاسایی بۆ گروپێکی هەڵگەڕاوەی نەناسراو لە میانمار.

تۆمەتبارکردنەکەدا لە دادگای مانهاتن ئاشکرا بووە، کە ئێبیساوا پێشتر لەگەڵ سۆمهۆپ سینگاسیری لە مانگی نیسانی 2022دا، بە قاچاخچێتی چەک تۆمەتبار بوونە، هەردووکیان لە دەستبەسەرکردنی پێش دادگاییکردندا دانراون.

بەرپرسی باڵای وەزارەتی دادی ئەمەریکا، ماتیۆ ئۆلسن، رایگەیاند، ئەوان "تۆمەتبارن بە پیلانگێڕی بۆ فرۆشتنی کەرەستەی ئەتۆمی بۆ بەکارهێنانی سەربازی و ماددە هۆشبەرە کوشندەکان لە بۆرما، هەروەها کڕینی چەکی سەربازی بۆ بەرژەوەندی گروپێکی چەکداری هەڵگەڕاوە". ئاماژەی بەوەشکرد، ترسناکە ئەگەر ئەم هەوڵانە سەرکەوتوو بن.

داواکارانی گشتی دەڵێن تاکیشی ئێبیساوا ئەو کەرەستەی گواستووەتەوە کە یۆرانیۆم و پلۆتۆنیۆمی سەربازیی تێدایە، هەروەها مادەی هۆشبەریشی تێدایە، کە سەرچاوەکەی لە بۆرما بووە.

لە ساڵی 2020ەوە، ئێبیساوا شانازی بە بریکارێکی نهێنیەوە کرد کە دەستی بە بڕێکی زۆر مادەی ئەتۆمی گەیشتوە و بەدوای فرۆشتنیدایە. تۆمەتبارەکان وێنەی ئەو کەرەستانەیان لەگەڵ ژمێرەری گەیگەر کە تیشکدانەوە دەپێون، دابین کردووە.

لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بریکارە نهێنییەکان تێیدا بەشداربوون، دەسەڵاتدارانی تایلەند یارمەتی لێکۆڵەرە ئەمریکییەکانیان دا دەست بەسەر ئەو ماددە زەردییە پاودەرانەدا بگرن کە تۆمەتباران بە "کێکی زەرد" وەسفیان کردووە، دەستەواژەیەک ەکە بۆ وەسفکردنی تۆزی یۆرانیۆم بەکارهاتووە.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە کە تاقیگەیەکی ئەمەریکی "گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە پێکهاتەی ئایزۆتۆپی پلۆتۆنیۆم کە لە نمونە ئەتۆمییەکان دۆزراوەتەوە لە پۆلی چەکی ئەتۆمییە، ئەمەش بەو مانایەیە کە پلۆتۆنیۆم ئەگەر بە رێژەیەکی پێویست بەرهەم بهێنرێت، گونجاو دەبێت بۆ بەکارهێنان لە ئامادەکردنی چەکی ناوەکی".

باندی یاکوزا مەترسیدارترین و دەوڵەمەندترین باندی مافیایین لە جیهاندا و لە ژاپۆن دەژین، بەگوێرەی پۆلیسی ژاپۆن ژمارەی ئەندامانی ئەو باندە مافیاییە دەگاتە 100 هەزار کەس، هەر بەگوێرەی راپۆرتەکان داهاتی ئەو باندە لە ساڵی 2015ەوە زیاتر لە 80 ملیار دۆلاربووە.