میری ئێزدییان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

سەرۆک بارزانی و میری ئێزدییان
سەرۆک بارزانی و میری ئێزدییان

K24 – هەولێر:

میری ئێزدییان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی دەردەبڕێت.

رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و تێیدا هاتووە: "بەبۆنەی وەفاتی خوشکی هێژاتان، خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و ماڵباتی بەڕێزیان دەکەم و هیوادارم ئەمە کۆتا ناخۆشی ماڵباتەکەیان بێت".

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024) خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. 

دواتریش بارەگای بارزانی لە راگەیەنداروێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی) بە لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسە، بارەگای بارزانی روونیکردووەتەوە، بەیانیان: كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێواران: كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە شوێنی ئاماژەپێکراو بەڕێوەدەچێت.