پێشمەرگەیەک لە کاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان گیانی لەدەستدا

وێنەی مەجید سەعید، ئەو پێشمەرگەیەی لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان گیانی لەدەستدا
وێنەی مەجید سەعید، ئەو پێشمەرگەیەی لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان گیانی لەدەستدا

K24 – کەرکووک:

پێشمەرگەیەک لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە میحوەری خازر، بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

رۆژی هەینی (23ـی شوباتی 2024) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، مەجید سەعید گەنجێکی کەرکووکە و پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە میحوەری خازر بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

هاوکات کەسێکی نزیکی ئەو پێشمەرگە بەکوردستان24 راگەیاند، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە ئەوەبووە بەهۆی بارانبارینەوە ئاڵای کوردستان لەوسەنگەرەی دەوامی تێداکردووە کەوتووە و لەکاتی هەڵگرتنەوەی ئەو ئاسنەی ئاڵاکەی پێوەبووە کارەبای تێدابووە و بووەتە هۆی گیانی لەدەستدانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، مەجید سەعید دانیشتووی گەڕەکی کوردستانی کەرکووکە و خێزاندارە و دوو کچ و دوو کوڕی هەیە.