ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌ی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له واشنتن خۆی سووتاند گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هەولێر:
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌ی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له واشنتن له دژی "كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای ئیسرائیل" ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 26ـی شوباتی 2024) میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له واشنتن له دژی "كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای ئیسرائیل" ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا، گیانی له‌ده‌ستدا.
دوێنێ میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كه دژی سه‌ڕی غه‌ززه‌یه، له دژی "كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای ئیسرائیل" له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له واشنتن ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و به سه‌ختی بریندار بووه و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه گوته‌بێژی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆیدا به‌رداوه، ئه‌ندامێكی چالاكی هێزه‌كانیان بووه.
گوته‌بێژی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكیشاوه، دوای 24 كاتژمێری دیكه له ئاگاداركردنه‌وه‌ی نزیكه‌كانی، ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی ناوبراوه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن.