سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – واشنتن:

پەیامنێری کوردستان24 لە واشنتن رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گیشتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و وابڕیارە پاشکەمێکی دیکە لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆببێتەوە.

پێشتریش ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە (26ـی شوباتی 2024)، کاتژمێر 11:00 بە کاتی واشنتن و 7:00ـی ئێوارە بەکاتی هەولێر، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت، هەروەها  شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکە پێکهاتوون.