ژمارەیەک کۆمپانیای ژاپۆنی ئامادەیيی خۆیان بۆ كاركردن لە هەرێمی کوردستان نیشاندا

K24 - هەولێر:

شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ژاپۆنی كۆبووه‌وه‌ و تێیدا كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ كاركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشاندا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی، نوێنەری نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەیلان سه‌عید سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازيی هەولێر و ئه‌سعه‌د بێشه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ دەستەی وەبەرهێنان، لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای ژاپۆنی کۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە جێن یۆنێدا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی جایکای ژاپۆنی لە عێراق، نوێنەری باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە بەغدا و دەیان كۆمپانیای ژاپۆنی ئامادە بوون، وەزیری شارەوانی رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بەردەوام جەخت لەسەر هەماهەنگی تەواو لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان ده‌كاته‌وه‌.

هەروەها وه‌زیری شاره‌وانی خۆشحاڵی بە سەردانی کۆمپانیا ژاپۆنييه‌كان بۆ کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.

5