هیمداد سەباح: بهرگریكردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم له مافی پێكهاتهكان جێگهی دهستخۆشییه
K24 – هەولێر:
بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشایەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سیاسین.
هیمداد سەباح، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24 رایگەیاند، بەرگریکردنی سەرۆکوەیزران مەسرور بارزانی لە مافی پێکهاتەکان لەمیانەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا جێگەی دەستخۆشییە.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت: نوێنەری پێکهاتەکان لە هەولێر کۆبوونەوەیان لەگەڵ کونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان کرد پەیامی خۆیانیان پێ گەیاندن، هەروەها بەم کارەی دادگای فیدراڵی دژی کورسی کۆتاکەنا پەڵەیەکی رەشی بۆی مێژووی خۆی تۆمارکرد.
هیمداد سەباح، ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی وێنەیەکی ناشرینی عێراقی نیشانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا، هەروەها ئەو نموونەی پێکەوەژیانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە لە عێراقدا نییە.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی: دادگای فیدراڵی سەلماندنی بڕیارەکانی سیاسین و لەژێر هەژموونی وڵاتانی دراوسێیە.
جەختی لەوەش کردەوە، دادگای فیدراڵی پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێشێل کردووە، بڕیارەکانیشی پێچەوانەی دەستوورە.
رۆژی چوارشەممە (28ـی شوباتی 2024) پێكھاتەكانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دژی کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوكردەوە تێیدا ھاتبوو، ههڵوهشاندنهوهی كورسییهكانی پێكهاتهكان لهلایهن دادگای فیدراڵییهوه به پێشێلكارییهكی دهستووری ئاشكرا دادهنرێت، بهو پێیهی دهستووری ههمیشهیی عێراق مافی ههموو پێكهاتهكانی گهلی عێراقی زامن كردووه.
هەروەها بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئهم بڕیاره بناغهكانی دیموكراسی و فرهیی و پێكهوهژیانی ئاشتیانهی نهتهوهیی و ئایینی تێكدهدات، كه ئهزموونی سیاسی له ههرێمی كوردستان لهسهری بنیات نرابوو.
رۆژی چوارشەممە، (21ـی شوباتی 2024) دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراببون، کۆبووەوە.
لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی دژی کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، هاوکات ژمارەی کورسی کۆتاکانی پەرلەمان هەڵوەشێنداریەوە و ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانیش لە 111ـەوە کەمکرایەوە بۆ 100 کورسی.