سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوا لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی دەکات سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولیر:

ژووری بازرگانیی ئەمەریکا دیدارێکی بۆ پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست  و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوای لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی کرد سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (29ـی شوباتی 2024) ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخست.
لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمەریکا و چەندین کەسایه‌تيی رەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمەریکا بەشداربوون، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمەریکا و کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.

0
0
0
0
0
0
0
0
0
0