محه‌ممه‌د ئیسماعیل: كورد له سووریا له‌ژێر په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بارزانیدا درێژه به خه‌بات ده‌دات
K24 - هەولێر:
گرووپێكی سه‌ر به (په‌یه‌ده) له كۆبانێ له چالاكییه‌كی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه)ـدا به بۆنه‌ی 45ـه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مه‌لا مسته‌فا بارزانی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه و به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانیان شكاند و سووتاند و ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی سڤیلیش بریندار بوون، هاوكات سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد له سووریا له‌ژێر په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بارزانیدا درێژه به خه‌بات ده‌دات.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی ئاداری 2024) محه‌ممه‌د ئیسماعیل، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و جۆره كاره تێكده‌رانه ئاژاوه ده‌خاته ناو كورد و رێكخستنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان زیان به ناووبانگی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
محه‌ممه‌د ئیسماعیل هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئامانجی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه تێكدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورده له رۆژئاوای كوردستان نه‌خاسمه كه زۆربه‌ی رێكخستنه كوردییه‌كان له‌ناو ئه‌نه‌كه‌سه‌دا ئه‌و خه‌باته ده‌كه‌ن.
محه‌ممه‌د ئیسماعیل باسی له‌وه‌ش كردووه، ساڵیادی كۆچی دوایی بارزانی پێویستی به‌وه‌یه هه‌موو كورد له ده‌وری خۆیدا كۆبكاته‌وه، به‌ڵام گرووپه تێكده‌ره‌كان ئه‌و رۆژه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن ریزه‌كانی كورد تێك بده‌ن.
سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا گوتیشی، كورد له سووریا له‌ژێر په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بارزانیدا درێژه به خه‌بات ده‌ده‌ن و گۆڕه‌پانه‌كه به‌جێناهێڵن.
کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی رۆژی هەیینی، 01-03-2024، دەیان گەنجی سەر بە رێکخراوی "جوانێن شۆڕشگێر"ـی سەر بە پارتیی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)؛ هێرشیان کردە سەر نووسینگەی پارتیی دیموکراتی کوردستان – سووریا (پەدەکەسە) لە شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) رێوڕەسمی بەبۆنەی 45 ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی تێیدا بەڕێوەدەچوو.
ئەو گەنجانەی سەر بە پەیەدە کەرستە، ئامێری ئەلیکترۆنی، ئاڵا، وێنە و دەیان کەلوپەلی دیکەی نووسینگەی پارتیی دیموکراتی کوردستان – سووریایان سووتاندن و، هاوکات هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک میوان و ئامادەبووی رێوەڕەسمەکە کە بەشێکی زۆریان منداڵ، ئافرەت و بەساڵاچوو بوون.
هاوکات لە شاری دەرباسیێی رۆژئاوای کوردستان، دەیان ئەندامی دیکەی سەر بە پەیەدە هێرشیان کردە سەر رێوڕەسمی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا رێکخرابوو. ئەو ئەندامانەی پەیەدە، پەلاماری ئامادەبووانی رێوڕەسمەکە و چالاکوانانی سیاسی‌یان دا و ئامێر و کەلوپەلەکانی ناوەوەی هۆڵەیەکان سووتاند.
هەر یەکە لە لیژنەی کورد بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا (راسد)؛ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا (ماف)؛ ڕێکخراوی بەرگری لە زیندانیانی ڕا لە سوریا (رەوانگە)؛ ڕێکخراوی کوردی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا (داد)؛ سەندیکای گشتی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کورد لە سووریا (فەرمانگەی یاسایی)؛ ڕێکخراوی ژنانی کوردی ئازاد؛ هێزەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان؛ ئەنجوومەنی ئێزیدی سووریا و لیژنەی مافی مرۆڤ لە دیداری دیموکراتی نیشتمانی لە سووریا، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هێرشکردنە سەر رێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی‌یان سەرکۆنە کرد.