سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانی و ئاشووری لە ئەمەریکا کۆبووەوە

K24 – هەولێر:

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کریستییانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەشتی نەینەوا کرا .

سەرۆکی حکومەت جەختی لە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەربڕی.