زاخارۆڤا بۆ ماكرۆن: به‌مزووانه هه‌موو شت گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رووسیا هێز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، به‌مزووانه هه‌موو شت گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت.
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به گاڵته‌وه به شێوازی كۆن هاوشێوه‌ی برووسكه‌ی ته‌لگراف په‌یامێك بۆ فه‌ره‌نسا و خودی ئیمانوێل ماكرۆن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام ده‌نووسێت و ده‌ڵێت: "له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاوه، بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا (خاڵێك)، ئێمه هاوسۆزتانین (خاڵێك) به‌مزووانه هه‌موو شت گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت (ئامرازی سه‌رسوڕمان)".
پێشتر ماكرۆن باسی له‌وه كردبوو، كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا تاووتوێێ ناردنی هێز بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌ین، ماكرۆن ده‌ڵێت: تا ئێستا نه‌گه‌یشتووین به رێككه‌وتن.
ماكرۆن رایگه‌یاندبوو، فه‌ره‌نسا هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرێته‌به‌ر تاكو رووسیا له‌و جه‌نگه سه‌ر نه‌كه‌وێت.
دوای ماكرۆن، زۆربه‌ی به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا ره‌تیانكرده‌وه، كه هێز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، هه‌ر وڵاتێك ئازاده هێز ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات یاخوود نا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.