موختار كامل: ئه‌مه‌ریكا به‌رژه‌وه‌ندی له عێراق هه‌یه و ده‌رناچێت
K24 - هەولێر:
بیرمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق به‌جێناهێڵێت، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆری ئابووری و ئاسایشی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئاداری 2024) موختار كامل، بیرمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی رژدیان هه‌بیت ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن.
موختار كامل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له عێراق به بێگه‌ردی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان دایه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان مافه‌كانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و عێراقییه‌كان دایه.
ئه‌و بیرمه‌نده ئه‌مه‌ریكییه گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق به‌جێناهێڵێت، چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زۆری ئابووری و ئاسایشی هه‌یه.
رۆژی یەکشەممە، 03-04-2024، پێنجەمین دیداری رافیدەین لەژێر درووشمی "ئاییندەی مرۆڤ، قەیران و گۆڕانکارییەکان" دەستپێکرد. کوردستان24 یەکێکە لە سپۆنسەریی میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە.
دیداری رافیدەینی ئەمساڵ 11 پانێڵ لەخۆ دەگرێت، کە زۆرینەی پانێڵەکان بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق، وەزیر، پەرلەمانتار و راوێژکاران بەشداری تێیدا دەکەن، هەروەها دیدارەکە بۆ ماوەی 3 رۆژ لە (3 بۆ 5 ئاداری 2024) بەردەوام دەبێت.