خه‌میس خه‌نجه‌ر: ده‌ستوور بوونی هه‌رێمه‌كانی له عێراق ده‌سته‌به‌ر كردووه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده ئاماژه به‌وه ده‌كات، بوونی هه‌رێمه‌كان له عێراق، له‌لایه‌ن ده‌ستووره‌وه ده‌سته‌به‌ر كراوه. ده‌شڵێت، بارودۆخی ئێستای بۆ دروستكردنی هه‌رێمی سوننه‌كان له‌بار نییه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئاداری 2024) خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده له‌میانی پانێڵێكی پێنجەمین دیداری رافیدەین رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر داوایان له په‌رله‌مانی عێراق كردووه كۆببێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان.
خه‌میس خه‌نجه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رقاڵی گفتوگۆی رژدن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆبوونه‌وه‌كه رێكبخه‌ن و سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده باسی له‌وه‌ش كرد، بابه‌تی هه‌رێمه‌كان له عێراق، له‌لایه‌ن ده‌ستووره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه و ده‌ستبه‌ر كراوه.
گوتیشی، ئه‌وان دژی دروستبوونی هه‌ر هه‌رێمێكن كه له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فی بێت. روونیشیكرده‌وه بارودۆخی ئێستای بۆ دروستكردنی هه‌رێمی سوننه‌كان له‌بار نییه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گوتی، عێراق پێویستی به گفتوگۆی رژد هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌م پرسه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
رۆژی یەکشەممە، 03-04-2024، پێنجەمین دیداری رافیدەین لەژێر درووشمی "ئاییندەی مرۆڤ، قەیران و گۆڕانکارییەکان" دەستپێکرد. کوردستان24 یەکێکە لە سپۆنسەریی میدیایی کۆڕ و دانیشتنەکانی دیدارەکە.
دیداری رافیدەینی ئەمساڵ 11 پانێڵ لەخۆ دەگرێت، کە زۆرینەی پانێڵەکان بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی حکومەتی عێراق، وەزیر، پەرلەمانتار و راوێژکاران بەشداری تێیدا دەکەن، هەروەها دیدارەکە بۆ ماوەی 3 رۆژ لە (3 بۆ 5 ئاداری 2024) بەردەوام دەبێت.