مارتن مه‌نا: پێشنیازمان كردووه شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كلدانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر گرنگی به بابه‌تی پێكهاته‌كان ده‌دات. ده‌شڵێت، پێشنیازیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شاندێكی كۆنگرێس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئاداری 2024) مارتن مه‌نا، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كلدانی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر گرنگی به بابه‌تی پێكهاته‌كان ده‌دات، له‌میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران له ئه‌مه‌ریكا زۆر بابه‌تیان له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵییه‌وه باس كردووه.
مارتن مه‌نا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران له ئه‌مه‌ریكا، باسیان له ناسنامه‌ی خۆیان وه‌كو كلد و ئاشوور كردووه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو كلد و ئاشوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی ویلایه‌تی میشیگن پشتیوانی له سه‌رۆكوه‌زیران و پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كلدانی باسی له‌وه‌ش كرد، كار ده‌كه‌ن و پێشنیازیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شاندێكی كۆنگرێس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و پشتیوانییه‌كانی دووپات بكاته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كلدانی تاوتوێی ناردنی ئه‌و شانده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شاندێكی وه‌به‌رهێنه‌رانیش بنێرن بۆ چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.