کۆمیسیۆن رێنماییەکانی خۆپاڵاوتن و پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق

K24 - هەولێر:

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق چەند رێنماییەک بۆ خۆپاڵاوتن و پێکهێنانی هاوپەیمانی سیاسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

بە گوێره‌ی رێنماییەکان هەر پارتێکی سیاسی تۆمار دەکرێت بۆ هەڵبژاردن بنەما لەسەر یاسای پارتەکان ژمارە 36ـی ساڵی 2015 یاخود بنەما لەسەر یاسای پارتەکان و رێکخراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای ژمارە 17ـی ساڵی 2013 بێت.

دروستکردنی هاوپەیمانێتی لەنێوان دوو پارتی سیاسی یان زیاتر دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ئامانجی هاوبەش بێت و بەگوێرەی رێنماییەکان تەنیا پارتی سیاسی مۆڵەت پێدراو بۆی هەیە داواکاری پێکهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسی بۆ هەڵبژاردن پێشکەش بکات.هەروەها داواکردنی هاوپەیمانی راستەوخۆ دەبێت لە رێگەی نووسینگەی دەستەی هەرێم یان لە فەرمانگەی کۆمیسیۆن لەبازنەی هەڵبژاردن بێت.

هەروەها پێشکەشکردنی ناوی تەواوی هاوپەیمانێتی سیاسی و ناوی کورتکراوە، بەمەرجێک ناوەکە جیاواز بێت لە ناوی هەر پارت و ڕێکخراوێکی سیاسی دیکە، یان هاوپەیمانێتییەکی دیکە کە تۆمارکرابێت یان لەژێر تۆمارکردندا بێت.

تۆمارکردنی ناوی چواری سەرۆکی هاوپەیمانێتیی  و واژۆکەی و، ناوی  پارت و رێکخراوە سیاسییە هاوپەیمانەکان و بەرواری مۆڵەتی دامەزراندنیان. جگە لەوەش دەبێت ناوی چواری سەرۆکی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان کە لە هاوپەیمانێتییەکان لەگەڵ واژۆکانیان  و دیاریکردنی شوێنی بارەگاو سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکان پێشکەش بکرێن ،جگە لە تۆمارکردنی ناوی چواری نوێنەری رێگەپێدراوی هاوپەیمانێتییەکان و هۆیەکانی پەیوەندی تایبەت بە نوێنەری رێگەپێدراوی هاوپەیمانی سیاسی و،شوێنی نیشتەجێبوون. لەگەڵ پێدانی بەڵگەنامەی هاوپەیمانێتی و پەیڕوی ناوخۆ کە ئامانجەکان و، دەستەو سەرکردایەتی و دەسەلاتەکانیان لەخۆبگرێت.

میکانیزمی کشانەوەو دوورخستنەوەو، گۆرانکارییەکان لەگەڵ دروشمی هاوپەیمانێتییەکەو  ،دیاریکردنی رێژەی یاسایی بۆ دەرکردنی بڕیار لەناو هاوپەیمانیەتەکە بەشێكن لە میکانیزمی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتییەکان

هاوکات ئەوەش روونکراوەتەوە: نابێت ناوو دروشمی هاوپەیمانێتی سیاسی پێچەوانەی سیستەمی گشتی و ئادابی گشتی بێت بەشێوەیەک ببێتە مایەی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و ئایینی. هەروەها هەر هاوپەیمانیەتێک پێویستە بڕی پەنجا ملیۆن دینار پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکات بەبێ گێڕانەوەی بڕەکە، بەڵکو لەبەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی تۆمارکردنە و پێدانی یەک ملیۆن دینار بە نوسینگەی کاروباری پارتەکان و رێکخراوە سیاسییەکان لەبەرامبەر دەستگەیشتن بە فۆرمی تایبەت بە تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتییەکان و بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لەسەر هەر پێشنیازێکی هاوپەیمانێتییەکان دەتوانێت تانەی لێ بدرێت لەماوەی دیاریکراودا.

دروستکردنی هاوپەیمانیەتی نوێ لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتێکی دیکە دەبێت لە رێگەی پیشکەشکردنی داوایەک بێت لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانیەتەکان و هەموو پارتێک و رێکخراوێکی سیاسی بۆی هەیە پاشەکشێ لە هاوپەیمانیەتەکان بکات بەر لە تۆمارکردن یان کۆتایی هاتنی وادەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدان.

لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ پارتێکی ناو هاوپەیمانێتییەکان ناتوانێت لە بازنەیەکی هەڵبژاردن بەتاک بەشداری لە هەڵبژاردن بکات لەکاتێکدا هەمان ئەو هاوپەیمانیەتەی تێیدا بەشدارە  لەو بازنەیە بەشداری لەهەڵبژاردن دەکات و هەموو هاوپەیمانیەتێک هەڵدوەشێتەوە بە پێشکەشکردنی داواکارییەک لەماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتەکان بە پێشکەشکردنی داوایەک لەلایەن سەرۆکی پارتی سیاسی یان سەرۆکی هاوپەیمانیەتەکە.

رێنماییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

یاسای ژمارە 36ـی ساڵی 2015

یاسای ژمارە 17ـی ساڵی 2013

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان

" پێكهێنانی هاوپەیمانیەتی لە نێوان دوو پارتی سیاسی یان زیاتر، دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ئامانجی هاوبەش بێت"

"تەنیا پارتی سیاسی مۆڵەتپێدراو بۆی هەیە داواکاری پێکهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسی بکات"

رێوشوێنەکان

یەکەم: لە رێگەی نووسینگەی دەستەی هەرێم

فەرمانگەی کۆمیسیۆن لە بازنه‌ی هەڵبژاردن

رێنماییەکان

ناوی تەواوی هاوپەیمانی سیاسی

 ناوی کورتکراوە

ناوەکە دووبارە نەبێت

رێنمایی دیکە

ناوی چواری سەرۆکی هاوپەیمانێتی

واژۆکەی

ناوی  پارت و رێکخراوە سیاسییە هاوپەیمانەکان

بەرواری مۆڵەت و دامەزراندنیان

 ناوی چواری سەرۆکی پارتەکان

واژۆکانیان 

دیاریکردنی شوێنی بارەگا

رێنمایی نوێنەری رێگەپێدراو

 ناوی چواری نوێنەری رێگەپێدراو

دیاریکردنی هۆیەکانی پەیوەندی تایبەت

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان

"دەبێت هاوپەیمانێتییه‌كان به‌ڵگه‌نامەی هاوپەیمانی بە نوسراو پێشکەش بکەن"

"میکانیزمی کشانەوە و دوورخستنەوە دیاری بکەن"

" رێژەی یاسایی بۆ دەرکردنی بڕیار لە هاوپەیمانێتییه‌كه‌ دیاری بکەن"

"نابێت ناو و دروشمی هاوپەیمانێتی پێچەوانەی سیستەمی گشتیی و ئادابی گشتیی بێت"

"هەر هاوپەیمانێتییه‌ك پێویستە بڕی 50 ملیۆن دینار پێشکەش بکات"

"دەکرێت هاوپەیمانێتییه‌كی نوێ لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییه‌كی دیکە پێكبهێنرێت"

"هەموو پارتێک و رێکخراوێکی سیاسی بۆی هەیە پاشەکشێ لە هاوپەیمانێتییه‌كان بکات"

"هیچ پارتێک لە بازنه‌ی دیاریکراوی هاوپەیمانێتی ناتوانێت بەتاک بەشداری هەڵبژاردن بکات"

"هەموو هاوپەیمانێتییه‌ك هەڵدوەشێتەوە بە پێشکەشکردنی داواکارییەک لە ماوەی تۆمارکردن"