سروە رەسووڵ: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و ڤیكتۆریا تەیلەر جه‌خت له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ واشنتن به گرنگ و سه‌ركه‌توو ناوده‌به‌ن
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئاداری 2024) سروه ره‌سووڵ، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و ڤیكتۆریا تەیلەر، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هه‌ردوولا سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئه‌مه‌ریكا به گرنگ و سه‌ركه‌وتوو باس كرد.
سروە رەسووڵ گوتیشی، دۆخی ناوچه‌كه و گرنگیی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیان بوو، هه‌روه‌ها باسیان له بڕیاری داخستنی كه‌مپه‌كان كرد و نیگه‌رانیشیان له‌م باره‌یه‌وه نیشاندا.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس ئه‌نجامدا کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە بوو.