بانکی ناوەندیی عێراق هاووڵاتییان لەباره‌ی ساختەکاری دارایی لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕەوە ئاگادارده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
بانکی ناوەندیی عێراق جارێكی دیكه هۆشداری لە بەرامبەر ساختەکاری دارایی لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕەوە ده‌دات. داواش له هاووڵاتییان ده‌كات له بوونی هه‌ر حاڵه‌تێك ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 7ـی ئاداری 2024) بانکی ناوەندیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاووڵاتییانی ئاگادار كرده‌وه و هۆشداری دا له بوونی حاڵەتی ساختەکاری دارایی کە لەلایەن ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕەوە ئەنجام دراوە و مۆڵەتی بانكی ناوه‌ندییان نییە و بانگەشەی رێکخستنی مامەڵە بۆ هاوڵاتییان دەکه‌ن بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆیان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بانکی ناوەندی داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی بانکی ناوەندییەوە لە رێگەی ئەم به‌سته‌ره‌وه " https://cbi.iq/page/25"، وردبینی و دڵنیابوون لە کارەکانی ئەو کۆمپانیایانەدا بکەن.
هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون لە دارایی دامەزراوەکانی پەسەندکراو و مۆڵەتی بانکی لە (پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کۆکردنەوە) و (کۆکردنەوەی ئەلیکترۆنی بۆ کەرتی حکومی) دەتوانن سەردانی ئەم به‌سته‌ره بکەن " https://cbi.iq/page/94".
بانکی ناوەندیی عێراق هه‌روه‌ها داوای له هاووڵاتییان كردووه، لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە ئەگەر حاڵەتێکی لەو جۆرە بەدیکرا.