ئایدن مەعروف: بەلیستێک بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەین

ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان

K24 – هەولێر

ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمان رایگەیاند، پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکبوونی لایەنە سیاسییەکان دەکەین،و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو بەرەی تورکمانی بە لیتسێک بەشداری دەکەین.

ئەمڕۆ شەممە، 9ـی ئاداری 2024، ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمان لە کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند، بۆ چارەسەری گرفتەکان، ئێمە وەکو بەرەی تورکمانی "پشتیوانی لە یەکڕیزی و یەکبوونی لایەنە سیاسییەکان دەکەین، و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکوک بەرەی تورکمانی بە لیتسێک بەشداری دەکەین". کەلەم کاتەدا بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

بەگوتەی ئەو: "وەکو بەرەی تورکمانی کوردستانی عێراق، ئێمە هەمووکات لەگەڵ ئەوەدابووین کە ئەو گرفتانەی هەیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەرێگای گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، ئێمە وەکو لایەنی سیاسی تورکمانی و پێکهاتەی تورکمانیش، هیچ کاتێک لایەنێک نەبووین لە کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان، ئێمە دەمانەوێت ببین بە فاکتەرێکی باش و سەرەکی بۆ چارەسەری گرفتەکان".

رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.

بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:

1.کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.

2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.

3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.

دوابەدوای ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، رۆژی یەکشەممە (3ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە،‌ کە لە رۆژى ده‌رچوونييه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.