دەشتی کەلهوری گۆرانی نەورۆز بڵاودەکاتەوە

دەشتی کەلهوڕی، هونەرمەند
دەشتی کەلهوڕی، هونەرمەند

K24 – هەولێر

دەشتی کەلهوڕی رایگەیاند، چەند گۆرانیەکی نیشتمانی بە ناوەکانی "کوردستان و نیشتمان و هەڵەبجە" کۆتایهاتووە و کلیپێکی نوێی بۆ کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی 2024، دەشتی کەلهوڕی، هونەرمەند بە کوردستان24ـی راگەیاند، چەند گۆرانیەکی نیشتمانی بە ناوەکانی "کوردستان و نیشتمان و هەڵەبجە" ئێستا کۆتایی هێناوە بە کلیپێکی نوێی گۆرانی بە ناوی "نەورۆز" بڵاودەکرێتەوە

ئەو گوتی: "ئەو گۆرانیە لە ئاوازی خۆی و هونەرمەند سەعدی فەیزیە و تێکستی نەبەز مەهابادییە و کارە هونەرییەکانی بەرهەکەش لە وڵاتی ئێران لە لایەن سەعدی فەیزییەوە جێبەجێکراوە".

دەشتی کەلهوڕی لە بارەی گۆرانیە نوێیەکەی دەڵێ: "گۆرانی نەورۆز یەکێکە لەو بەرهەمە جوانانەی، کە دەتوانم بڵێم وەک شانازییەک لە تەمەنی هونەریمدا دوای  نزیکەی 9 مانگ کارکردن بڵاوی دەکەمەوە، کە دیمەنەکانی بەرهەمەکە لە پیرمام بە کامێرای "ئەحمەد رەمەزان"ـی دەرهێنەری کلیپەکە وێنە گیراوە.

راشیگەیاند، مەبەستیشم لە بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمە دووپاتکردنەوەی هەستە نیشتمانیەکانمە، کە بۆ کوردستان و دەڤەرە جوانەکانی هەمە و لە گشت پرسە نیشتمانیەکانیشدا من بە هونەر تێیدا بەشداربوومە، بۆیە لەم نەورۆزەشدا دەمەوێت کارێک پێشکەش بکەم، شایەنی خەڵکە هونەردۆستەکەمان بێت، کە لە چاوەڕوانی گۆرانی و ئاوازێکی نوێدایە.