پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی: سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگ بیندرا و سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی، دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 10ـی ئاداری 2024) لیژنه‌ی بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كانمان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كۆبووه‌وه.
وه‌زیری ئه‌وقاف هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، دوای پرۆسه‌یه‌كی وردی چاودێریكردن، ده‌ركه‌وت مانگ به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بیندراوه، بۆیه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به پشت به‌ستن به به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ئه‌وقاف پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و كوردستان كرد و گوتی، "خودای گه‌وره ئه‌م مانگه پڕ له ره‌حمه‌ته و بكاته مایه‌ی ئارامی دڵمان و هێنانی خۆشی و ئاسووده‌یی بۆ كۆی مرۆڤایه‌تی".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ك له وڵاتەکانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات بڕیاریاندا سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.