دیوانی وه‌قفی سوننی: سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه له عێراق
K24 – هەولێر:
دیوانی وه‌قفی سوننی رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه له عێراق.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، دیوانی وه‌قفی سوننی له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سته‌ی باڵای بینینی مانگ و ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی له مزگه‌وتی (ئیمام ئه‌عزه‌م ئه‌بی حه‌نیفه بن نو‌عمان) له به‌غدا بۆ چاودێری و بینینی مانگ كۆبوونه‌وه.
وه‌قفی سوننه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ده‌ره‌نجام مانگ بینرا و به‌مشێوه سبه‌ی (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه له عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مانگ بیندرا و سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ریه‌ك له وڵاتەکانی سعوودیە، قەتەر و ئیمارات بڕیاریاندا سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.