هۆنیا کەمال گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

هۆنیا کەمال، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
هۆنیا کەمال، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال، گۆرانییەکی نوێی خۆی بەناوی 'غیرە' بڵاوکردەوە.

خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ی راگەیاند: ئەوە نوێترین بەرهەمی من دەبێت، کە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی تۆمارکردنی ئەو گۆرانییە تازەیەمم، ماوەیەک دابڕام و بەرهەمم نەبوو، بەڵام بە بەرهەمێکی نوێ گەڕامەوە و هیوادارم بەدڵی هەوادارەکانم بێت.

دەشڵێت: بەرهەمە نوێیەکەم لە ئاوازی ئاریاس جاڤانە و تێکستی محەمەد شوعێییە و کاری ئەرەنجمێنت و میکس و ماسترینگی لەلایەن سوهراب جولەوە بۆ ئەنجامدراوە.

خانمە گۆرانیبێژ هۆنیا کەمال، لە سلێمانی لەدایک بووە و خاوەنی چەندین گۆرانییە و نوێترین بەرهەمیشی بەناوی 'غیرە' لە ئێستادا بڵاوکردووەتەوە.