سه‌رۆك بارزانی: لە خودای مەزن داواكارم مانگی ره‌مه‌زان ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ گەلەكەمان
K24 – هەولێر:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه: لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ گەلەكەمان.
ده‌قی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ گەلەكەمان.
مسعود بارزانی
29ی شەعبانی 1445ی كۆچی
10ی ئاداری 2024ی زایینی