7 ئاماری یانە كوردستانییەكان لە خولی ئەستێرەكانی عێراق
قۆناغی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق كۆتایی هات، یانەی زاخۆ لە نێو هەر چوار یانە كوردستانییەكە باشترین ئاماری هەبوو، تەنانەت لەڕووی هێڵی بەرگری و گۆڵپارێزەوە زاخۆ لە سەرجەم یانە بەشداربووەكانی خولەكە باشترە، بەڵام نەورۆز لەڕووی هێڵی هێرشبەرییەوە لەسەر ئاستی چوار یانە كوردستانییەكە زۆرترین گۆڵی كردووە.
قۆناغی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق كۆتایی هات و بۆ ماوەی 20 رۆژ خولەكە دەوەستێت، بەڵام لە ماوەیەدا جامی عێراق دەكرێت، هاوكات هەڵبژاردەكانیش دوو یاریی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال دەكەن.
دیارترین ئامارەكانی 4 یانە كوردستانییەكە لە قۆناغی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق
1ـ زاخۆ لەسەر ئاستی سەرجەم یانەكانی خولەكە كەمترین گۆڵی لێكراوە تەنیا 8 گۆڵ.
2ـ زاخۆ لەسەر ئاستی چوار یانە كوردستانییەكە زۆرترین خاڵی كۆكردووەتەوە و بەرزترین ریزبەندی هەیە و پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی خولەكە گرتووە.
3ـ نەورۆز لەسەر ئاستی یانە كوردستانییەكان بەهێزترین هێڵی هێرشبەری هەیە و زۆرترین گۆڵی كردووە، لەسەر ئاستی سەرجەم یانەكانیش تەنیا ژمارەی گۆڵەكانی شورتە و جەوییە لە نەورۆز زیاترە.
4ـ زاخۆ لەسەر ئاستی یانە كوردستانییەكان كەمترین گۆڵی كردووە (14) گۆڵ
5ـ یانەكانی زاخۆ و دهۆك لە نێو یانە كوردستانییەكان زۆرترین یارییان بردووەتەوە، هەریەكەیان 8 سەركەوتن.
6ـ هەولێر لەسەر ئاستی یانە كوردستانییەكان كەمترین یاریی بردووەتەوە و زۆرترین یاریی دۆڕاندووە.
7ـ زاخۆ لەسەر ئاستی سەرجەم یانەكان تەنیا 3 یاریی لەم وەرزە دۆڕاندووە، ئامارەكانی تەنیا هێندەی قوە جەوییە باش نییە كە ئەم وەرزە هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.