خۆشەویستی سنووری نییه؛ پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌مه‌ن 100 ساڵ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 96 ساڵ هاوسه‌رگیریی ده‌كات
K24 - هەولێر:
خۆشەویستی و هاوسەرگیری سنووریان نییه و ته‌مه‌ن و كات و شوێن ناناسن، ژیانی مرۆڤه‌كان له هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا چه‌ندین چیڕۆكی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری سه‌رنجڕاكێشی تێدایه و هه‌ر یه‌كێكیان هه‌ڵگری مانا و په‌یامی جیاواز و جۆراوجۆرن.
هارۆڵد تێرنسی ته‌مه‌ن 100 ساڵ و جین سۆیێرلینی ته‌مه‌ن 96 ساڵی ده‌ستگیرانی له چه‌ند رۆژی رابردوودا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان له فه‌ره‌نسا كرد.
هارۆڵد له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا كه ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو و له سوپای ئه‌مه‌ركا عه‌ریف بوو، سه‌ردانی فه‌ره‌نسای كردووه و مه‌به‌ستیه‌تی دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه بۆ یه‌كه‌م جار بگه‌ڕێته‌وه فه‌ره‌نسا و ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له سۆیێرلین ئه‌نجام بدات.
میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن تێرنس مانگی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری وه‌ك به‌رزڕاگرتنی رزگاركردنی فه‌ره‌نسا له سوپای ئه‌ڵمانیای نازی به‌ر له هه‌شتا ساڵ له‌لای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
هارۆڵد روونیكردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2021ـوه به‌ڵێنی به سۆیێرلین داوه بیكاته هاوسه‌ری ژیانی، هاوكات سۆیێرلین گوتوویه‌تی هارۆڵد پیاوێكی نموونه‌یی و سه‌رنجڕاكێشه و خۆشی ده‌وێت.
به هه‌مان شێوه رۆبه‌رت مه‌ردۆخ، كه یه‌كێكه له میدیاكاره به‌ناووبانگه‌كانی جیهان و چه‌ند رۆژێكی دیكه ته‌مه‌نی ده‌بێته 93 ساڵ، رایگه‌یاندووه له ژیانیدا چوار جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و به‌م زووانه‌یش بۆ پێنجه‌م جار ئه‌م ده‌چێته ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه.
میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، مه‌ردۆخ گوتوویه‌تی، بەنیازە هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلێنا ژوکۆڤای تەمەن 67 ساڵ بكات كه زانایەکی خانەنشینکراوی لەدایکبووی رووسیایه و ساڵی رابردوو لەگەڵ ئەلێکساندەر ژوکۆڤ، هاوسەری پێشووی كه سیاسەتمەدار و ملیاردێر و وەبەرهێنەری وزەی ڕووسیایه ناسیویه‌تی!
هه‌روه‌ها داشای كچی ئیلێنا ژوکۆڤا پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ رۆمان ئەبرامۆڤیچ، ملیاردێری رووسی کردبوو کە خاوەنی یانەی تۆپی پێی چێڵسی بوو لە خولی نایابی ئینگلیزی.
پاییزی ساڵی رابردوو، مه‌ردۆخ دەستی لە پۆستی سەرۆکی کۆمپانیای فۆکس نیوز و کۆمپانیا میدیاییەکانی نیوز کۆرپ کێشایەوە — و لاچلانی كوڕی جێگەی گرتەوە.
فۆکس نیوز کە لە ساڵی 1996 دامەزراوە، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر تەلەفزیۆن هەبووە و بووەتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ هەواڵ لەنێو زۆرێک لە بینەرانی كۆنسێرڤاتۆر و سیاسەتمەدارانی ئەمه‌ریکا.
مه‌ردۆخ چوار جار هاوسه‌رگیری كردووه و شه‌ش منداڵی له سێ هاوسه‌ریدا هه‌یه. سامانه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 19 ملیار دۆلای ئه‌مه‌ریكی ده‌خه‌مڵێندرێت. جیری هۆل، كچه‌نمایشكاری جلوبه‌رگ و ئه‌كته‌ر دوایین هاوسه‌ری مه‌ردۆخ بووه و له ساڵی 2016 پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پێكهێناوه و ساڵی 2022 لێك جیابوونه‌ته‌وه.