تابلۆی چواردە هونەرمەند لە پێشانگایەکی هاوبەشی هەولێردا نمایشکران

K24 - هەولێر:

لە دوای زنجیرەیەک چالاکیی هونەری شێوەکاری و فۆتۆگرافیدا، گەلەری میدیا تابلۆ رەنگینەکانی چواردە هونەرمەندی شێوەکاری لە پێشانگایەکی هاوبەشدا نمایشکرد.

لە پێشانگا هونەرییەکەدا، کە هەریەک لە هونەرمەندان "قەرەنی جەمیل، جەمال حەمەدەمین، محەممەد خدر، گەیلان عەبدوڵڵا،  سیما سەباح و ئارام ناسر" تێیدا بەشداروون بە تابلۆ رەنگینەکانیان گوزارشتیان لە رۆڵی کەسایەتیە گەورەکانی کورد دەکرد لە بزوتنەوەی هونەر و رۆشنبیری و مێژووی کورد، هەروەها بەشێک لە تابلۆکانی نێو پێشانگاکە گێڕانەوەی داستان و نەریتە کۆمەڵایەتیەکانی نێو گەلی کوردبوون.

قەرەنی جەمیل وەک یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی نێو پێشانگاکە بۆ کوردستان24 گوتی: مەبەست لە کردنەوه‌ی پێشانگاکەمان نیشاندانی ئەو داهێنانە نوێیەیە لە کاروانی هونەریمان لە بواری شێوەکاریدا، کە هەریەک لە هونەرمەندە بەشداربووەکان بە سەلیقەی جوانیان گوزارشتیان لە کەسایەتیە کوردی و رۆشنبیرییەکان کردووە و هەوڵیانداوە بە تێکەڵکردنی رەنگ مێژووی ئەو گەورە کەسایەتیانە نیشان بدەن، کە تەمەنی خۆیان پێشکەش بە هونەر و کولتوور و فەرهەنگی کوردی بەخشیووە.

67556
67
567
67
657