بڵند ئیسماعیل: كورد خاوه‌نی ئیراده‌ی به‌هێز و سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌توانێت رووبه‌ڕووی سه‌ختییه‌كان ببێته‌وه
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕین و ئازادكردنی شاری هه‌ولێر تێپه‌ڕ ده‌بێت، هاوكات ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كورد خاوه‌نی ئیراده‌ی به‌هێز و سه‌رۆك بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌توانێت رووبه‌ڕووی هه‌موو سه‌ختییه‌كان ببێته‌وه. ده‌شڵێت، ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر ده‌ژین شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن له شارێكن كه پایته‌ختێكی نموونه‌ییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، رایگه‌یاند هه‌ولێر له ماوه‌ی 33 ساڵی رابردوودا له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانی، گه‌شه‌كردن، ئابووری، بازرگانی، سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی فراوانبوون و گه‌وره‌بوونێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه.
بڵند ئیسماعیل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له ماوه‌ی 33 رابردوودا به‌ده‌ستهاتوون، ئاسان نه‌بووه، به‌ڵكو به‌رده‌وامیش كێشه له به‌رده‌م حكومه‌ت و قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دروست كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی گوتیشی، ئیڕاده‌ی به‌هێزی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی و كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م وایكردووه هه‌ولێر ببێته پایته‌ختێكی به‌هێز و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و پایته‌ختانه‌ی بڕیاری سیاسی له ده‌ست خۆیه‌تی و بڕیای سیاسی نه‌كه‌وتووه‌ته ده‌ست هیچ لایه‌ن و وڵاتێك و سه‌ربه‌خۆیه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، خه‌ڵكی هه‌ولێر و ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر ده‌ژین شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن له شارێك ده‌ژین كه پایته‌ختێكی نموونه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و ئاوه‌دانی و بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
جه‌ختیشیكرده‌وه عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی عێراقی له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا تا به ئێستا ده‌گات به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان نه‌گۆڕاوه و شۆڤێنیانه بیر ده‌كاته‌وه و مه‌ركه‌زییه و ئاماده‌ی قبووڵكردنی ئه‌وانی دیكه‌ی نییه.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كورد له هه‌موو قه‌یرانه‌كان به‌هێزتره، بۆیه بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و عێراق به هه‌مان شێوه هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه سه‌ركردایه‌تی پارتی و خودی سه‌رۆك بارزانی توانیویانه خه‌ڵك په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافه‌كانی بكات و هه‌نگاو به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كانی بنێت كه سه‌ربه‌خۆییه.
دووپاتیشیكرده‌وه كورد خاوه‌نی ئیراده و هێز و دۆستی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رگری له خۆی بكات و به‌رامبه‌ر هه‌موو ئاڵنگارییه‌كان بوه‌ستێته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بێت وه‌ك چۆن له رابردوودا سه‌ركه‌وتوو بووه و دوای نسكۆیه‌كی كورتخایه‌ن جارێكی دیكه هه‌ستاوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا و شێوازی پێشوازیلێكردنی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵادا به نموونه هێنایه‌وه له بوونی دۆستی به‌هێزی كوردستان، كه ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
جه‌ختیشكیرده‌وه عێراق خاوه‌نی هیچ سه‌روه‌رییه‌ك نییه، ته‌نیا نه‌وتی هه‌یه و مووچه‌ی پێ دابه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌رنا له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆیی و داڕمان و لێكترازانه.