مه‌ولوود سابیر: كارتی هه‌ژماری من سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدایه و گه‌ره‌نتییه‌كه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبه‌ری گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كارتی ئه‌لیكترۆنی هه‌ژماری من، سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدایه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 11ـی ئاداری 2024) مه‌ولوود سابیر، بەڕێوەبه‌ری گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی كوردستان له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، كارتی ئه‌لیكترۆنی هه‌ژماری من، سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدایه، له‌وانه راكێشانی سلفه له بانكه‌كان و كڕینی كاڵا له فرۆشگا‌كان.
بەڕێوەبه‌ری گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له بانكی ناوه‌ندی عێراقی ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه.
مه‌ولوود سابیر جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من له بانكی ناوه‌ندی عێراقی ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه، گه‌ره‌نتییه‌كه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
بەڕێوەبه‌ری گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، تائێستا 233 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر تۆماركراون و 120 هه‌زار كارت وه‌رگیراوه‌ته‌وه.