ئازاد دۆسكی: بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌به‌ن
K24 - هەولێر:
شاره‌زایه‌كی ده‌ستووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆری ده‌به‌ن. ده‌شڵێت، ئه‌و دادگایه پابه‌ندی مادده‌ی 92ـی ده‌ستوور نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 12ـی ئاداری 2024) ئازاد دۆسكی، شاره‌زای ده‌ستووری تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی عەبدولرەحمان سلێمان، دادوەری کوردی داداگای باڵای فیدراڵیی عێراق له جێی خۆیدا بوو و وه‌ك ئه‌رك بڕیاری دا له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دژ به هه‌رێمی كوردستان.
ئازاد دۆسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دادگای فیدڕاڵی دادگایه‌كی ناده‌ستوورییه، به‌ڵكو یاساییه، چونكه تا ئێستا كار به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وله‌ت ده‌كات كه هی سه‌رده‌می پۆڵ برێمه‌ره.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ده‌ستوور باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و دادگایه پابه‌ندی مادده‌ی 92ـی ده‌ستوور نه‌بووه، ته‌نانه‌ت زێده‌ڕۆیی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی عێراقیشدا ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، كورتكردنه‌وه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان له عێراق به ده‌ست دادگای فیدڕاڵییه‌وه، دیكتاتۆری دروست ده‌كات. گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پشكه‌ی ده‌ستوور بۆی دیاریكردووه بودجه‌ی خۆی له بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی وه‌ربگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولرەحمان سلێمان، کە یەکێکە لە دوو دادوەرە کوردەکانی دادگای فیدراڵی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەکو نەڕازیەتیی دەربڕین لە دژی بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە دژی قەوارە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و، لە سۆنگی هەستکردن بو بەرپرسیارێتی لەبەردەم خەڵکی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانی و لەبەردەم دامەزراوە و قەوارە دەستورییەکەیدا، بڕیاری دا خۆی لە ئەندامێتیی دادگاکە بکشێنێتەوە.
دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان گوتی، "وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە دادگای فیدراڵی کارمکردووە. هیواداربووم لەو ماوەیەدا وەکو بەرگریکارێکی سەرسەختی هەرێمی کوردستان کاربکەم لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، بەڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ ساڵ لە کارەکەم، گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی بەردەوامیدانم لە دادگا رێگەم پێ نادات ئەو کارە بکەم کە لە پێناویدا هاتووم و دەستبەکاربووم".
دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان دەڵێت، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە بڕیاری داوە خۆی لە ئەندامێتیی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بكشێنێتەوە:
1. لەمیانی ئەنجامدانی کارەکەم و بەدواداچوونم تێبینیم کرد، مەیلێک لە بڕیارەکانی یەک لە دوا یەکەکانی دادگا هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ بنەماکانی سیستەمی بڕیاردانی مەرکەزی و دوورکەوتنەوە لە بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی.
2. دادگا دەستوورییەکان لە هەموو سیستمە سیاسییەکاندا کە سیستەمی فیدراڵی دەگرنەبەر بۆ دەستەبەرکردنی پاراستن و چەسپاندنی ئەم سیستەمە، بۆ پاراستنی هاوسەنگی نێوان دەسەڵاتی فیدراڵی و دەسەڵاتی پارێزگا یان هەرێمەکان، هەروەها بۆ ئەوەی هەر ئاستێکی حکومەت لە دەسەڵاتەکانی ئاستەکەی تر تێپەڕێنێت. ناونانی دادگای فیدراڵی لە بنەڕەتدا بە ئاماژەدان بە سیستەمی فیدراڵی هات کە بە ڕوونی لەلایەن دەستوورەوە لە چەند مادەیەکدا پەسەند کراوە. دادگای دەستووری لە هەر وڵاتێک‌دا کار بۆ پاراستنی دەسەڵاتی هەرێم و پارێزگاکان دەکات، بەڵام ئەوەی تێبینیم کرد پێچەوانەکەی بوو.
3. دەستووری ساڵی 2005 ـی عێراق بە یەکێک لەو دەستوورانە دادەنرێت کە رێگەی بە یاسادانەری دەستوور یان دامەزرێنەرانی داوە بتوانن هەمواری بکەنەوە بە مەبەستی پاراستنی بنەما دەستوورییە ڕێککەوتووەکان و مافی هەموو لایەن و پێکهاتەکان، بەڵام ئەوەی لە ئاراستە و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و لێکدانەوەکانیدا بۆ بڕگەکانی دەستوور لە زۆربەی سکاڵاکاندا تێبینیم کرد، پێچەوانەکەی بوو.