ئەردۆغان بەر لە کۆتاییهاتنی مانگی نیسان سەردانی عێراق دەکات

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

K24 - هەولێر

جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە کۆتاییهاتنی مانگی نیسان سەردانی عێراق دەکات.

دوێنێ 12ـی ئاداری 2024، ئەحمەد یڵدز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی فەرمیی وڵاتەکەی رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەر لە کۆتاییهاتنی مانگی نیسان، سەردانی عێراق دەکات.

ئەحمەد یڵدز کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتاکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە و پێداچوونەوە لە پەیوەندییەکانیان دەکەن.

گوتیشی: "کاتی ئەوە هاتووە ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق بکات، بەر لە چەند رۆژێک وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتایی ئەم مانگە دێتە عێراق و بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات".

بۆ یەکەمجارە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وەک یەکەم سەرۆک لە مێژووی تورکیادا سەردانی عێراق بکات. و یەکەمجار بوو وەک سەرۆکوەزیران سەردانی هەولێری کرد بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی، ئەگەر بێت و کۆتایی مانگی نیسانی داهاتوو سەردانی عێراق و هەولێر بکات وەک یەکەم سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەبێت لە مێژوودا کە سەردانی هەولێری کردووە.

کۆتا جار ئەردۆغان لە ساڵی 2011 سەردانی عێراقی کردبوو، هاوکات ئەردۆغان یەکەم سەرۆکوەزیرانی تورکیایە سەردانی هەولێری کردبێت.