وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تەواوکردنی زانیارییه‌كانی پەیوەست بە خشتەی بودجەی گشتی ساڵی 2024 راده‌گه‌یه‌نێت
K24 - هەولێر:
وه‌زیری دارایی عێراق ئاماژه به‌وه، ده‌كات زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به خشته‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2024 ته‌واو كراوه. ده‌شڵێت، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی ئاداری 2024) ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق تەواوکردنی زانیارییه‌كانی پەیوەست بە خشتەی بودجەی گشتی ساڵی 2024 و خستنەڕووی دەق و ناوه‌ڕۆكه‌کانی راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردووه.
رۆژی (سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە شڤان جه‌باری، پەیامنێری کوردستان24 تێیدا ئامادەبوو رایگەیاند، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له وردبینیكردنی خشته‌ی تایبه‌ت به بودجه‌ی گشتی ساڵی 2024 و دوای ته‌واوكردنیشی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.