کوڕە گەورەکەی ژەنەڕاڵ دیگۆل لە تەمەنی 102 ساڵیدا کۆچی دوایی كرد
K24 – هەولێر:
خانه‌واده‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ شارل دیگۆلی پاڵه‌وان و به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی دژ به نازیسزم له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا، كۆچی دوایی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی دیگۆل راده‌گه‌یه‌نن. ئه‌و یه‌كێك بووه له سه‌ربازه رزگاركه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا له داگیركاریی نازیسمدا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی ئاداری 2024) خانه‌واده‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل، كۆچی دوایی فیلیپ دیگۆلیان له ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا له دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی بێكاره‌كان كه ماوه‌ی دوو ساڵه تێیدا نیشته‌جێیه، راگه‌یاند.
فیلیپ دیگۆل لە 28ـی کانوونی دووەمی 1921 لە پاریس لەدایکبووە، پێشتر قوتابی ئەکادیمیای دەریایی بووە، لە ساڵی 1940 پەیوەندی بە هێزی دەریایی ئازادی فەرەنسا کردووە.
تا ساڵی 1944 وەک ئاڵاهەڵگرێک بەشداری هه‌ڵمه‌ت و هێرشه‌كانی باکووری ئەتڵەتنی کردووە، پاشان لە هەڵمەتی فەرەنسی له‌نێوان 1944 - 1945 لە فیرقەی لێکلێرک بووە، كه بووه هۆی رزگارکردنی فه‌ره‌نسا لە ئه‌ڵمانیای نازی.
فیلیپ كوڕی گه‌وره‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بووه، دوای ئه‌ویش دوو كوڕی دیكه‌ی بووه. لە نێوان ساڵانی 1986 - 2004 ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فه‌ره‌نسا بووە.
له‌دوای ساڵی 2004 خۆی تەرخان کرد بۆ پاراستنی یادەوەرییه‌كانی دیگۆلی باوکی، و چەندین بەرهەمی لەسەر بڵاوکردەوە، لەوانە "دیگۆلی باوکم" کە توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره له‌لای خوێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنێت.