سه‌گڤان سندی: سه‌لمێندراوه هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ماڵی هاووڵاتییه‌كی سڤیلی به‌ئامانج گرتووه
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌لمێندراوه دوایین هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ماڵی هاووڵاتییه‌كی سڤیلی به‌ئامانج گرتووه. ده‌شڵێت، نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاسته‌نگ بۆ كاری لیژنه‌كه‌یان دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئاداری 2024) سه‌گڤان سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی له هه‌ولێر پێكهێنرا، دوای سه‌ردانیكردنی جه‌ختیكرده‌وه ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومان كراوه، ماڵی هاووڵاتییه‌كی سڤیله و گرێ‌دراو نییه به هیچ بابه‌تێكی دیكه.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كار بوو چه‌ند پێشهات و گۆڕانكارییه‌ك روویان دا، له‌وانه سه‌رۆكی لیژنه‌كه گۆڕدرا و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام درا.
روونیشیكرده‌وه، بڕیاره سه‌رۆكی نوێی لیژنه‌كه به‌م زووانه ده‌ستبه‌كار بێت و سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی راپۆرتی لیژنه‌كه ئه‌ركدار بێت.
سه‌گڤان سندی هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، بارودۆخی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ناسه‌قامگیره، بۆیه ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، نه‌خاسمه كه په‌رله‌مان به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بێسه‌رۆك ماوه‌ته‌وه و تا ئێستا ناتوانێت كاره‌كانی خۆی وه‌ك پێویست بكات.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له كاتێكدا په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك پێویست كارا نه‌بێت له ئه‌ركدا نه‌بێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌كه ده‌بێت. جه‌ختیشیكرده‌وه راپۆرته‌كه ئاماده كراوه و سه‌لماندوویه‌تی ئه‌و شوێنه‌ی بۆردوومان كراوه، ماڵی بزنسمانێكی سڤیلی كورده و به‌ئامانج گیراوه.
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆربه‌یان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دزەیین.