پزیشکێکی پسپۆڕ: هەندێک ئازاری ددان ئاماژەیە بۆ کێشەی دڵ

هەندێک ئازاری ددان
هەندێک ئازاری ددان

K24 - هەولێر

د. سۆنا ئیساکۆڤا پزیشکی شێرپەنجە ئاماژە بەوە دەکات کە هەستکردن بە ئازار لە بەشی خوارەوەی چەناگەدا رەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.

بە گوتەی ئەو دکتۆرە، نیشانەیەکی ئاسایی نەخۆشییەکانی دڵ بریتییە لە ئازار لە بڕبڕەی پشتەوە، کە دەتوانێت بڵاوببێتەوە بۆ شان، قۆڵ، گەدە یان چەناگە. بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا ناوەندی ئازارەکە دەتوانێت تەنها لە چەناگەی خوارەوە بێت.

ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "Gazeta.Ru" نزیکەی لەسەدا 10ـی ئەو نەخۆشانەی بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن، رەنگە تووشی ئازاری ددان ببن و پێیان وایە بەهۆی هەوکردنی دەماری سێ جومگە یان نەخۆشییەکانی تری ددانەوەیە، بەڵام ئەو جۆرە ئازارە ئاماژەیەکیشە بۆ کێشەی دڵ. ئەمەش "بەهۆی گواستنەوەی ئیمپاڵسی ئازار بە درێژایی ریشاڵی دەمارەکان روودەدات، کە "رەگەکانیان" هەمان چەناگەی خوارەوە و دڵن."

ئەو دەڵێت: "ئەستەمە لەم جۆرە حاڵەتانەدا تووشی ئینفەکتی ماسولکەکانی دڵ رەت بکرێتەوە، بەڵام زانیاری و بۆماوەیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ئازاری پێشوو، ئەگەر هەبن لە کەسی نەخۆش، دەتوانن یارمەتی پزیشک بدەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکەی".

ئەگەر ئازارەکە زۆر بوو یان دووبارە بووەوە، پزیشک پێشنیاری ئەوە دەکات کە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.