ماکرۆن ئۆپەراسیۆن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هێزەکانی ڕووسیا ڕەت ناکاتەوە

K24 - هەولێر

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە ڕەتی ناکاتەوە ئۆپەراسیۆن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا بکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی 'لۆ پاریسیان' ڕایگەیاند، "لەم قۆناغەدا ئەوەم ناوێت و دەستپێشخەریش نابم، دەبێت ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر وشکانی بکرێن، هەرچەند تێچووشی هەبێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووس".

بە گوتەی ئەو، هێزی فەرەنسا لەوەدایە کە بەڕاستی "ئێمە توانای ئەوەمان هەیە".

سەرۆکی فەرەنسا چەند جارێک ڕایگەیاندووە، کە پاریس هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی ڕووسیا نەتوانێت لەم شەڕەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

ناوبراو لە مانگی شوباتی ڕابردوودا گوتبووی، سەرکردەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا باسیان لە ئەگەری ناردنی هێز بۆ ئۆکرانیا کردووە، بەڵام هیچ کۆدەنگییەک نەبووە.

دوای ئەوەی لەسەر لێدوانەکەی ڕەخنەی لێ گیرا، ماکرۆن پشتڕاستی کردەوە کە بە تەواوی ئاگاداراییەوە قسەی لەسەر ئەگەری ناردنی هێزەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا کردووە و ڕایگەیاندووە، "بە وردی بیری لێ کردۆتەوە".

پێنجشەممەی ڕابردوو ماکرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فەرەنسا 2" ڕایگەیاند، پاریس دەستپێشخەریی لە چالاکییە سەربازییەکانی ئۆکرانیا ناکات و بەڵام ململانێی ئێستە بۆ ئەوروپا و فەرەنسا گرنگییەکی زۆری هەیە.