بۆرێل: غه‌ززه بووه‌ته گۆڕستانێكی گه‌وره
K24 - هەولێر:
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئیسرائیل، كه‌رتی غه‌ززه‌ی كردووه‌ته گۆڕستانێكی گه‌وره‌ی كراوه.
جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه له برۆكسل رایگه‌یاند، به‌ر له ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، غه‌ززه به‌ندیخانه‌یه‌كی كراوه بوو، له ئێستاشدا بووه‌ته گه‌وره‌ترین گۆڕستانی كراوه.
بۆرێل هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، غه‌ززه بووه‌ته گۆڕستانی هه‌زاران كه‌س، هه‌روه‌ها گۆڕستانی ئه‌وانه‌شه كه پێشێلی پره‌نسیپی یاساكانی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئیسرائیلیشی به‌وه تۆمه‌تباركرد، به‌وه‌ی برسییه‌تی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ی وه‌ك چه‌كێك له شه‌ڕی دژ به حه‌ماس به‌كارهێناوه.
له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی بۆرێل، یه‌سرائیل كاتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند، پێویسته بۆرێل له هێرشكردنه‌سه‌ر ئیسرائیل بوه‌ستێت، دان به‌وه‌ش دابنێت مافی ئیسرائیله به‌رگری له خۆی بكات و رووبه‌ڕووی تاوانه‌كانی حه‌ماس بێته‌وه.
له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشیكرده سه‌ر ئیسرائیل و 1400 ئیسرائیلی به‌هۆیه‌وه كوژران، هه‌روه‌ها تاكو ئێستاش 130 بارمته‌ی ئه‌و وڵاته لای حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌رن، كه له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه 250 ئیسرائیلی له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران.
تاكو ئێستاش رێگه به یه‌ك هه‌فته ئاگربه‌ست دراوه، له‌و ماوه‌دا 105 بارمته‌ی ئیسرائیلی له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی 240 به‌ندی فه‌ڵه‌ستینی ئازادكران.
به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلیش بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، تاكو ئێستا 31726 كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه كوژراون، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن.