سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
له به‌غدا سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دۆخی گشتیی ئه‌و وڵاته و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 19ـی ئاداری 2024) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران و له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبوونه‌وه و تێیدا باس له دۆخی سیاسی، ئه‌منی، خزمه‌تگوزاری و ئابووریی عێراق كرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی و له‌تیف ره‌شید جه‌ختیان له كاری به‌رده‌وام له‌پێناو ته‌واوكردنی شایسته ده‌ستوورییه‌كان كرده‌وه.
هه‌ره‌ها باس له كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانیی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی توركیا و عێراق له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه كرا.